تورکیا پلان بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی زیاتر لە سوریا دادەنێت

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

رۆژنامەی تورکیە لە زاری چەند سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی تورکیاوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی وڵاتەکە پلان بۆ دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە سوریا دادەنێن.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی میدیای تورکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنقەرە پلانی ئەوەی هەیە لەگەڵ ئەم هەنگاوە، لە بواری رێکخستنی سوپا و هێزەکانی ئاسایش هاوکاری پێشکەش بە سوریاش بکات.

ئامانج لە دانانی ئەم بنکە سەربازیەی تورکیا رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی چەکداریی داعشە لە سوریا، رۆژنامەی تورکیە دەڵێ، کۆبوونەوە لەنێوان پێنج دەوڵەت لەنێویاندا تورکیا دەکرێت، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا.

رۆژی 2ـی  مانگی رابردووش ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ئاشکرایکرد، حکومەتی تورکیا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە ناوەڕاستی سوریا بکاتەوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی تێدا جێگیربکات، ئەم هەنگاوە ئیسرائیلی نیگەرانکرد و رۆژێک دواتر هێرشێکی قورسی کردەسەر ئەو ناوچەیەی پلانبوو بنکەکەی تێدا بکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار