ئەردۆغان گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەیدا دەکات

4 ڕۆژ لەمەوپێش
لە مانگی داهاتودا سەرۆک کۆماری تورکیا گۆڕانکاری گەورە لە کابینەکەیدا ئەنجام دەدات ،بە جۆرێک کە هەشت وەزیر دەگۆڕدرێن و دو وەزارەتی نوێش دادەمەزرێت.
میدیاکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیاریداوە لە مانگی داهاتو گۆڕانکاری لە ناو کابینەی حکومەتەکەی ئەنجام بدات.
بە گوێرەی میدیاکان گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی ئەردۆغان لە دوای 3ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات، چونکە وەزیرەکان لەو کاتەوە مافی خانەنشین بونیان دەبێت.
محەمەد عەلی کۆلات، لێکۆڵەری بیروڕای گشتی رایگەیاند، هەشت وەزیر دەگۆڕێن، بەڵام 10 وەزیر دادەمەزرێن، بەهۆی ئەوەی دوو وەزارەت جیادەکرێنەوە، ئەوانیش وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و دارستان، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار دەبن.
ئاشکراشیکردوە، موراد کوروم، وەزیری ژینگە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، جەودەت یڵماز، وەزیری داد دڵنیانییان هەیە لە مانەوەیان لە شوینەکەیاندا.
