نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى FAO لەسەر به‌بيابانبوون و كه‌مئاوى بیروڕایان گۆڕییەوە

4 هەفتە لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و كه‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/5/26 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەکە لە بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و سه‌يوان بارزانى، باڵيۆزى عێراق له ئيتاڵيا و باڵيۆزى عێراق له ڕێكخراوى FAO ئاماده‌ى بوون.
بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و كه‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوه‌كه لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و به‌رنامه‌كانى FAO دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، دۆنيو سوپاسی ڕێکخراوەکەی بۆ گرنگیدانی هەرێمى كوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی، هەروەها ئامادەیيی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى كوردستان دەکات.
