ئێران: بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ئێران رایگەیاند، داواکاریی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم خەیاڵیی و رەتکراوەیە، دەشڵێت: هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی قۆناغی شەشەمی دانوستانەکان دیارینەکراوە.

ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەشنە ئەگەرێکی هەڵپەساردنی یۆرانیۆم رەتکراوەیە بەمەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی.

وتیشی: ئەو داواکارییەی واشنتۆن بۆ قەدەغەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم خەیاڵییە و تاران بە "هێڵی سور"ـی دانوستانەکانی دەزانێت.

راشیگەیاند، هێشتا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی قۆنا‌غی شەشەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دیارینەکراوە.

سەرۆکی ئەمەریکا، رۆژی یەکشەممە وتی: پێشکەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەبوە و دەکرێت لەماوەی یەک دوو رۆژی داهاتو رێکەوتنێک بکرێت.

دەقى قسەکانى ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

لەگەڵ لایەنی عومانی لە راوێژداین. هەركاتێك ئەوان گەیشتنە ئەنجام؛ بەڕاوێژ لەگەڵ ئێمەو ئەمریكا وادەی دانوستان دیاری دەكرێت، بەڵام تائێستا هیچ شتێك دیاری نەكراوە، عومان وەكو ئاسانكارێك بۆچوونەكانی خۆی دەخاتەڕوو لەگەڵ هەردوولا هەماهەنگیی دەكات. 

پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم وەكو بەشێكی دانەبڕاو لە وزەی ئەتۆمیی ئاشتیانەو پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران دەبێت پارێزراو بێت. ئێمە بە هیچ جۆرێك رێگەی ئەوەمان پێنادرێت لەم بابەتەدا بچوكترین نەرمی نیشان بدەین. بەدڵنیایی پێشنیاری لایەنە جیاوازەكان لەنێویاندا عومان ئەم هێڵە سورەی ئێمە لەبەرچاودەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار