تەندروستی جیهانی: لە غەززە زیاتر لە 10 هەزار تەرم لەژێر بینا روخاوەکاندان

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دۆخی غەززە بە کارەسات وەسفدەکات و دەڵێت؛ زیاتر لە 15 هەزار کەس پێویستیان بە فریگوزاری تەندروستییە و تا ئێستاش زیاتر لە  10 هەزار تەرم لە ژێر باڵەخانە روخاوەکاندان و نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێندرێن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار تەرم لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندان و نەتوانراوە دەربهێندرێن، ڕێکخراوەکە ئەوەی لە غەززە رودەدات بە کارەسات ناوبردوە و دەڵێت؛ ئەمەی لە غەززە دەگوزەرێت پێشتر ڕوینەداوە.

دکتۆر حەنان بەلخی، بەڕێوەبەری  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ، دۆخی غەززەی بە "کارەساتبار" وەسف کرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمە مەیدانییەکانمان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەمە خراپترین حاڵەتە و پێشتر شاهیدی دۆخێکی لەم شێوەیە نەبون زیاتر لە 15 هەزار کەسیش پێویستیان بە فریاگوزاری خێرای پزیشکی هەیە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە،  لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتوەتە 53 هەزار و 939 فەلەستینی کە زۆرینەیان خەڵکی مەدەنی، ژن و منداڵن و بەپێی نوێترین ئاماریش  کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی غەززەوە بڵاوکرایەوە، 122 هەزار و 797 کەس برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار