نەتانیاهۆ سوێند دەخوات سەرجەم بارمتەکان بگەڕێنێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوێندی خوارد سەرجەم بارمتەکان بە زیندوو و مردووەکانەوە لە غەزەوە بگەڕێنێتەوە. 

لە نوێترین لێدوانیدا نەتانیاهۆ لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان گوتی، ئەگەر ئەمڕۆ بەدینەهێنین، سبەی هەر بەدیدەهێنین، سبەینێش بەدینەهێنین دواتر هەر بەدیدێت، ئەوان کۆڵ نادەن، دەیانەوێت هەموو بارمتەکان بە زیندوو و مردووەوە بگەڕێننەوە.

لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 چەکدارانی حەماس 251 بارمتەیان لە هێرشێکدا بۆسەر ئیسرائیل دەستبەسەرکرد، هێشتا 57 لەو بارمتانە لە غەزەن، سوپای ئیسرائیل دەڵێت 34 یان مردوون.

ئەم قسانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە، هێشتا چارەنووسی غەزە نادیارە، لەنێوان بەردەوامی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست هیچ دڵنیاییەک نییە، هەر دوێنێ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر چەند شوێنێکی غەزە زیاتر لە 50 کەس کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار