زیاتر لە یەک ملیۆن حاجی گەیشتوونەتە مەککە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت لە سعودیە رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن حاجی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هاتوونەتە مەککە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، یەک ملیۆن و 102 هەزار و 469 حاجی لە دەرەوەی سعودیەوە بە رێگای ئاسمانی و وشکانی و دەریایی گەیشتوونەتە مەککە.
دوێنێ وەزیری تەندروستیی سعودیە جەختی لەوەکردەوە، دۆخی تەندروستیی حاجیان جێگیرە و هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پەتایان نییە هەتا کاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتیی حاجیان دابنێت.
گوتیشی، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی حەجی ئەمساڵ تەواوکراوە، 11 فڕۆکەیان دابینکردووە ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەنێو حاجیاندا هەبێت بەو فڕۆکەیە دەگوازرێتەوە، نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی نوێی 200 قەرەوێڵەیشیان دامەزراندووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی لەناکاوی حاجییان.

بابهتی پهیوهندیدار