مەسرور بارزانی لەئەنجومەنی وەزیران باسى سەردانەکەی واشنتۆن دەکات

دوێنێ
سبەینێ چوارشەممە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەکۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی سەردانەکەی بۆ واشنتن، دەکات.
سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سبەینێ چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، لەکۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا، لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا، کرد.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس)، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگیان لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد، کە بەهای ڕێککەوتننەکان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.
