ڕۆیتەرز: ئیسرائیل و سوریا کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ئازانسى ڕۆیتەرز لەزاى پێنج کەسی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل و سوریا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدان و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆبوونەوەی ڕووبەڕوویان ئەنجامداوە بە ئامانجی هێورکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە ململانێ و پێکدادان  لە ناوچەی سنووری نێوان هەردوو دوژمنی دێرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکان لەسەر پرسە ئەمنییەکان بوون و لە لایەنی سوریاوە لەلایەن ئەحمەد ئەلدەلاتی (پێشتر جێگری فەرماندەی گشتی بزووتنەوەی تەحریى شام بووەو ئێستا پارێزگارى قونەیترە). سەرکردایەتی کراون، بەپێی ئەوەی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە پەیوەندییەکان لەلایەن دالاتی سەرۆکایەتی کراوە کە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی ویلایەتی قونەیترە کە هاوسنوورە لەگەڵ بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان، وەک پارێزگای قنەیترە دەستنیشانکرا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئاسایشی پارێزگای سویدە لە باشووری ئەو وڵاتەی پێسپێردرا کە کەمینەی دروزەکانی ئەو وڵاتەی تێدایە.

پەیوەندییەکان پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دەوڵەتانەی کە بۆ دەیان ساڵە لە لایەنی پێچەوانەی ململانێدان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە کاتێکدا ئەمریکا هانی فەرمانڕەوا ئیسلامییە نوێیەکانی دیمەشق دەدات بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ئیسرائیل لەبەرانبەر ئەوەدا بۆردومانی سوریا سووک دەکات.

هەروەها لەسەر دانوستانەکانی پشتەوەی کەناڵەکان لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە بنیات دەنێن لەو کاتەوەی گروپى تەحریر شام بەشار ئەسەدى سەرۆکى سوریایان ڕووخاند.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی بووە نەک ئاساییکردنەوە.

سێ سەرچاوە ڕایانگەیاندووە، چەند خولێکی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە ناوچەی سنووری، و لە چوارچێوەی خاکی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار