ئیسرائیل: کۆتا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لەناوبرد

دوێنێ
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە، دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن ڕاگەیاند و ئەوەى خستەڕوو فڕۆکەخانەی سەنعایان لە یەمەن بۆردومان کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامانجەکانی حوسییەکانیان لە فڕۆکەخانەی سەنعا داوە، هەروەها دوا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ماوەتەوە کە حوسییەکان وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی گەوهەری زێڕین بەکاریان هێناوە، لەناوبردووە.
ئەوەى باسکردووە ئەوەی ڕوویدا "پەیامێکی ڕوون و بەردەوامییەکی ڕاستەوخۆی ئەو سیاسەتە بوو کە ئیسرائیل دیاناوە کە هەرکەسێک هێرشى بکاتە سەر باجێکی قورس دەدات"، وەک ئەوەى بەیاننامەکەى وەزارەت دەڵێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەندەرەکانی یەمەن زیانی زۆریان پێدەگات، هەروەها فڕۆکەخانەی سەنعاش چەندین جارە کاول و وێران دەبێت، ژێرخانی ستراتیجی تری ناوچەکەش کە گروپى حوسی بەکاردەهێنن هێرشى کراوەتە سەر.
هەر لەو پێوەندییەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سوپا بە پێی بنەمای "هەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت، ئێمە زیانیان پێدەگەیەنین" هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکە.
حوسییەکانی بە تەنها قۆڵێکی ئێرانی زانی، کە وەک خۆی دەڵێت، بەرپرسە لەو دەستدرێژییەی لە یەمەنەوە دەستیپێکردووە.
لەوکاتەوەی جەنگی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023 دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەڵگیرساوە، بزووتنەوە یەمەنییەکە چەندینجار مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
حووسییەکان کە هاوسۆزیی خۆیان بۆ حەماس و غەززە دەربڕیوە، لەماوەی ئاگربەستی دوو مانگەی غەززە کە لە مانگی ئادار کۆتایی هات، هێرشەکانیان راگرت، بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل هەڵمەتەکەی لە ناوچە کەنارییەکان دەستپێکردەوە، ئەوانیش دەستیان پێکردەوە.
حووسییەکان بەم دواییانە هۆشدارییان دابوو کە "گەمارۆیەکی دەریایی" بەسەر بەندەری حەیفای ئیسرائیلیدا دەسەپێنن.
