پێشەوا هەورامانی: لیستەکە وردبینى تەواو بووە خەرجکردنی پارەکە ماوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووەو تەنیا خەرجکردنی پارەکە ماوە.

تیمی وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق، دوای سێ ڕۆژ لە وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواوبوو. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هیچ تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە نەبووە."

پێشەوا هەورامانی، وتیشی: "ئەو وردەکارییانەی پێشووتر دەبوونە هۆی وەستاندنی خەرجکردنی پارە، سەرجەمیان چارەسەر کراون، ئەگەر پارەی مووچە خەرج نەکرێت، هیچ هۆکارێکی تەکنیکی لە پشتەوە نییە."

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج داوای 975 ملیار دیناری کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ مووچەی مانگی چوار بەغدا 959 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

رۆژی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (959) ملیار و (514) ملیۆن دیناری وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 22 ی نیسان هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی رەوانەی بەغداد كرد، بەڵام ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغدادەوە دواكەوت بۆ رۆژی 13 ی ئایار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار