ح.ەم.اس: لەگەڵ نێردەی ئەمەریکا گەیشتینە ڕێککەوتن چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلین

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

حەماس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمەریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن "لەبارەی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی"، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، بەردەوامى هاوکارییەکان و دانانی لیژنەیەکی پیشەیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: ڕێککەوتنەکە ئازادکردنی 10 زیندانی ئیسرائیلی و ژمارەیەک تەرم لەخۆدەگرێت، لەبەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانییە فەلەستینییە ڕێککەوتووەکان، لەگەڵ گەرەنتی نێوەندگیری.

بزووتنەوەى حەماس جەختى کردەوە کە لەگەڵ نوێنەرى ئەمریکا گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەزە و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلین، ئەو دووپاتیکردەوە کە چاوەڕێی "وەڵامی کۆتاییە لەسەر ئەم چوارچێوەیە".

لەبەرامبەردا کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لێدوانەکەی حەماسی بە شتێکی نوێ نەزانی و ئیسرائیل بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو مەرجانەی ڕەتدەکاتەوە.

هەفتەی ڕابردوو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شاندی دانوستانکاری خۆی لە دۆحە کشاندەوە، سەرەڕای ڕەخنەی هەزاران ئیسرائیلی، دیارترینیان کۆڕبەندی بنەماڵەی بارمتەکان کە لە غەززە بەڕێوەچوو، ئاگربەست و دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ڕاگرت.

سەرچاوەیەکی حەماس دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە ڕازی بووە بە پێشنیاری ئاگربەست کە لەلایەن ویتکۆفەوە پێشکەش کراوە. 

لە پێشنیازەکەدا مەرجی ئازادکردنی 10 زیندانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئاگربەستێک کە لە نێوان 60 بۆ 70 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەرەنتی ئەمریکا کە باس لە ئاگربەستی هەمیشەیی دەکرێت و ئیسرائیل لە تەواوی کەرتی غەززە دەکشێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار