ترەمپ سوریا بە دەوڵەتێک دەناسێنێت کە پشتیوانی تیرۆر ناکات

دوێنێ



 

بەمزوانە دۆناڵد ترەمپ سوریا وەكو دەوڵەتێك دەناسێنێت كە پشتیوانی لە تیرۆر ناكات، ئەمەش بەمەبەستی بەهێزكردنی حكومەتی ئێستای سوریایە.

تۆماس باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، لە كۆشكی گەل لە دیمەشق چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا كەوت.

باراك كە هاوكات باڵیۆزی ئەمریكاشە لە توركیا، بەر لە سەردانەكەی بۆلای شەرع، لە دیمەشق بەشداری كرد لە كردنەوەی باڵەخانەی تایبەت لە كاری باڵیۆزی ئەمریكاو بە رۆژنامەنوسانی وت: بەمزوانە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ سوریا وەكو دەوڵەتێك دەناسێنێت كە پشتیوانی لە تیرۆر ناكات، ئەمەبە بەمەبەستی بەهێزكردنی حكومەتی ئێستای سوریایە. 

نێردەی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، كە ئەركی هێزەكانیان لە سوریا لەناوبردنی داعشەو واشنتۆن هانی بازرگانیی لە سوریا دەدات بەمەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری سزاكان.

هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی و تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی ئەمریکایان لە دیمەشق کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆماس باراك، نوێنەری ئەمریکا گەیشتە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزەکە لە دیمەشق، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی بوو لە دوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢، ئەمەش دوای ساڵێک لە سەرهەڵدانی شەڕ لەو وڵاتە.

باراک لە هەژماری ئێکسی خۆیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارەساتی سوریا لە دابەشبوون لەدایک بووە، دووبارە لەدایکبوونەوەی سوریا دەبێت لەڕێگەی کەرامەت و یەکێتی و وەبەرهێنان لە خەڵکدا بێت".

نێردەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەرگای ئاشتی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتنی سزاکان "دەرگای خۆشگوزەرانی و ئاسایش" بۆ گەلی سوریا دەکاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باراک دامەزرێنەر و سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەنشینکراوی کۆمپانیای کۆڵۆنی کاپیتال ئێڵ ئێڵ سییە کە بنکەکەی لە لۆس ئەنجلۆسە، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا تایبەتەکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە جیهاندا (ئێستا بە دیجیتاڵ بریج ناسراوە) و لە 19 وڵاتدا کاردەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار