سوپای تورکیا حەوت جار بە گازی کیمیاویی بۆردوومانى گەریلاى کردووە

دوێنێ
لەلایەن سوپای تورکەوە ٢٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، حەوت جار بە گازی کیمیایی و چەکی قورس هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کراوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی دەربارەی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی: "لەلایەن سوپای تورک ٢٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، حەوت جار بە گازی کیمیایی و چەکی قورس بە سەختی سەنگەرەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کراوە. لە ڕاگەیاندراوی پێشووماندا زانیاریمان بڵاوکردبووەوە لە ئەنجامی هێرشەکاندا هاوڕێمان شیار جزیرە لە مەتینا و هاوڕێمان باران چیا لە زاپ گەیشتن بە کاروانی شەهیدان. لە دژی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەڵام دەدەنەوە."
درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"هێرشەکانی سوپای تورک؛
لە ٢١ و ٢٧ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینا ١٦ جار، تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١١ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
لە نێوان ٢١ و ٢٦ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٧ جار بە گازی کیمیایی بۆردوومان کران.
لە نێوان ٢٠ و ٢٧ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٤ جار، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینا ٦ جار لەلایەن سوپای تورکەوە بە حەفارە کرانە ئامانج و هەڵی داڕوخاندنیان درا.
لە نێوان ٢٠ و ٢٨ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بەرێ زینێی هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی زەنگل، دێڕەشە، گرگاشێ، سپیندرێ، مژێ، گردی ڕەشید، یەکمالێ، زێڤکێ، حەفتەباخ، کانێ ساركێ، گردی کون و شەهید دلگەشی هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی بێشیلی، دەرگەلێ، شێلازێ، سەری مەتینایی هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و گردی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە شێوەیەکی سەخت بە چەکی قورس و هاوەن بۆردوومان کران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. وردەکاری چالاکی هێزەکانمان بەم شێوەیە:
٢٠ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەچەکی قورس گورز لە ئامانجێک درا کە لە ئامادەکاری هێرشکردندا بوو، وە حەشارگەیەک خاپوورکرا.
٢٠ی ئایار کاتژمێر ١٤:١١ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گورز لە حەفارەیەک درا کە لە هێرشکردنەسەر تونێلەکانماندا بوو.
٢١ی ئایار کاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی قورس گورز لە ئامانجێک درا کە لە ئامادەکاری هێرشکردندا بوو، وە گورز لە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش درا.
٢١ی ئایار کاتژمێر ١٤:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشێکندرا کە بۆ هێرشی سەر تونێلەکانمان نێردرا بوو.
٢٢ی ئایار کاتژمێر٢١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی تەکنینکی ئامانجێک تێکشکێندرا کە لە هەوڵی هێرشکردندا بوو، وە گورز لە کۆنتێنەرێک درا.
٢٣ی ئایار کاتژمێر ٢١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی تەکنیکی حەفارەیەک تێکشکێندرا کە لە هێرشی سەر تونێلەکانماندا بوو.
٢٤ی ئایار کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ درۆنێکی بۆمبڕێژکراوە خرایەخوارەوە کە بۆ هێرشکردنەسەر تونێلەکانمان نێردرا بوو.
٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٣:٤٠ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەچەکی حەشارگەیەک تێکشێکندرا کە لە ئامادەکاری هێرشکردندا بوو. حەشارگەیەکی چەکی قورسی A4 تێکدرا و گورز لە حەشارگەیەکی دیکەش درا.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی تەکنیکی تانکێک تێکشێندرا کە لە هێرشکردنەسەر تونێلەکانماندا بوو.
٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی قورس وەڵامی ئامانجێک درایەوە کە لە هێرشکردنەسەر تونێلەکانمان دا بوو."
