ناتانیاهۆ بە پێشنیازی ویتکۆف لەبارەی ئاگربەست ڕازی بووە

دوێنێ



 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە پێشنیازەکەی نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕازی بووە.

پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە پێشنیازی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە تایبەتە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەسێکی کاتیی لە غەززە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان ڕازی بووە.

هاوکات کەناڵی 12 و 13ـی ئیسرائیلیش ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە.

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس، لە کەناڵی خۆی لە تەلەگرام ڕایگەیاندووە: پێشنیازەکەی ویتکۆفمان لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەدەست گەیشتووە، بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەین، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە. ئەمڕۆ مێدیا ئیسرائیلییەکان، بڵاویان کردەوە، ئەو پێشنیازیەی کە شەوی ڕابردوو ویتکۆف خستیتییە بەردەم ئیسرائیل، قۆناغی یەکەم، بریتییە لە؛ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژی لە کەرتی غەززە، کە لەو ماوەیەدا 9 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت و 18 تەرمیش بۆ وڵاتەکە دەنێردرێنەوە.

بە گوێرەی پێشنیازەکەی ویتکۆف، ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکەمدا لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە بەم دواییە لە باکووری ڕێڕەوی نەتساریمەوە داگیری کردبوو، هەروەها لە ڕۆژی حەوتەمدا، لەو ناوچانەی کە لە باشووری ڕێڕەوی نەتساریم داگیری کردبوو دەکشێتەوە.

مێدیا ئیسرائیلییەکان، وردەکاری پلانی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ چارەکردنی دۆخی غەززە و وەستانی شەڕ لە کەرتەکەدا ئاشکرا کرد.

ئەو پێشنیازیەی کە شەوی ڕابردوو خراوەتە بەردەم ئیسرائیل، قۆناغی یەکەم، بریتییە لە؛ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژی لە کەرتی غەززە، کە لەو ماوەیەدا 9 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت و 18 تەرمیش بۆ وڵاتەکە دەنێردرێنەوە.

بەگوێرەی پێشنیازەکە، ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکەمدا لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە بەم دواییە لە باکووری ڕێڕەوی نەتساریمەوە داگیری کردبوو، هەروەها لە ڕۆژی حەوتەمدا لەو خاکانەی کە لە باشووری ڕێڕەوی نەتساریم داگیری کردبوو دەکشێتەوە.

هەروەها بە بەشداری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە هاوکاریە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دابەش دەکرێت، بەڵام بەپێی پێشنیازەکەی ویتکۆف، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، ئەگەر هیچ ڕێكکەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس نەکرێت، ئەوا ئیسرائیل دەتوانێت شەڕ دەست پێ بکاتەوە.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتر ڕایگەیاندبوو، تێڕوانینێکی زۆر باشی هەیە سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، زۆر گەشبینە بە ئەگەری کارکردن لەسەر دوو خاڵ: یەکەمیان؛ ئاگربەستێکی کاتی، دووەمیان؛ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار