بۆ یەکەمجار داعش هێرشیکردە سەر حکومەتی نوێی سوریا

2 ڕۆژ لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار داعش هێرشیکردە سەر حکومەتی نوێی سوریا و بەهۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە و دواتر بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەش راگەیاند.
روانگەی سوری بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سوەیدا لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە داعش ئەندامانی فیرقەی 70ـی سوپای سوریای بەئامانج گرت و بەهۆیەوە كەسێک کە یاوەری هێزەکەی کردوە کوژراوە و سێ ئەندامی هێزەکەی سوپاش بریندار بوون.
روانگەی سوری دەشڵێ، ئەوەش یەکەم هێرشی داعشە بەرامبەر حکومەتی نوێی سوریا.
لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی سوریا رایگەیاند، لە نزیک دیمەشق ئەندامانی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە کە ئامادەکارییان بۆ هێرش دەکرد.
لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی سوریا داعش چالاکییەکیان دەستپێکردوەتەوە و چەند جارێک هێرشکردوەتە سەر هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا و بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی.
