کاتز: ح.ەما.س ناچارە پێشنیارەکەی ویتکۆف یان لەناوبردنی یەکێکیان هەڵبژێرێت

دوێنێ



 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، حەماس ناچارە لە نێوان قبوڵکردنی "پێشنیارەکەی ویتکۆف" یان "لەناوبردن"دا هەڵبژێرێت.

ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "دەوڵەتێکی جولەکە" لە کەناری ڕۆژئاوا دروست دەکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ٢٢ شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لە ناوچە داگیرکراوەکان.

یسرائیل کانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی دەوڵەتێکی یەهوودی لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین دادەمەزرێنێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی دەیانەوێت ئیسرائیل لاواز بکەن.

ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل پەیامێکە بۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و هاوڕێکانی کە دەیانەوێت لەسەر کاغەز دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن، بەڵام ئیسرائیل لە سەر زەوی و بە واقیعی دەوڵەتێکی یەهوودی لە کەناری رۆژئاوا دادەمەزرێنێت.

دوێنێ حکومەتی ئیسرائیل دروستکردنی 22 ئۆردوگای نوێی نیشتەجێبوونی لە سەر خاکی فەڵەستین راگەیاند، ئەوەش نیگەرانیی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا، هەنگاوەکەی ئیسرائیل وەک راوەستانی راستەوخۆی وڵاتەکە دژبە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکدەدرێتەوە کە دژی دروستکردنی ئۆردوگاکانی نیشتەجێبوونن لەسەر خاکی فەڵەستین، هەروەها بە بەربەستی بەردەم چارەسەری کێشەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینی دەزانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار