ئیسرائیل دامەزاراوەیەکی سەربازی لە سوریا بۆردومانکرد

2 مانگ لەمەوپێش



 

جارێكی دیکە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریاش دەڵێت: لەو بۆردومانەدا هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژراوە.

شەوی ڕابردو فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆردومانی رۆژئاوای سوریایان كرد، هێرشەكە دامەزراوەیەكی سەربازیی لەناوچەی لازقیە کردە ئامانج و ئەوەش یەكەم هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر ئەو وڵاتە لەماوەی ئەم مانگەدا.

سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆردومانی ئەمبارێكی چەك و تەقەمەنی كردوە كە موشەكی زەمینی-دەریایی تێدا بوە و وەك هەڕەشەیەك بوە بۆ سەر ئازادی هاتوچۆی دەریاوانی نێودەوڵەتی و ئازادی هاتوچۆی دەریاوانی وڵاتەكەی لەناوچەی لازقیە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا بڵاویكردەوە: فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند پێگەیەكیان لەنزیك گوندی زاما لە لازقیە كردوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەكی مەدەنی كوژراوە.

لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل پێگە سەربازییەكان و سەربازگەكانی لە تەڕتوس و لازقیە گرتوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار