حیزب و لایەنە سیاسییەکان لەبارەى پرسى مووچەوە لەکۆبوونەوەدان 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتنی مووچەی مانگی ئایاری هەرێمی کوردستان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە :

ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبى سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بەشدارن

سالار سەرحەد و مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بەشدارن

محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات لە کۆبوونەوەکە بەشدارە

دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی گۆڕان- گەڕەکى کوردسات بەشداریی کۆبوونەوەکەیە

کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعى لە کۆبوونەوەکە بەشدارە

بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشان بەشدارە

محەمەد بازیانی لە بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی بەشدارە

محەمەد سەعدەدین لە پارتی گەشەپێدانى تورکمانى بەشدارە

مونا قاوەچی لە پارتی چاکسازیی تورکمان لە کۆبوونەوەکە بەشدارە

ئایدن مەعروف لە بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکەیە

هەریەکە لە لایەنەکانى (بەرەى گەل، کۆمەڵى دادگەرى، یەکگرتووى ئیسلامى، ڕەوتى هەڵوێست، جوڵانەوەى نەوەى نوێ) بەشدارى کۆبوونەوەکەى پیرمام ناکەن و قسەى جیاوازیان هەیە لەسەرى.

بەرەی گەل لەڕاگەیەندراوێکدا دەأێن: بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئێمە پەرلەمانی کوردستان وەک ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەشوێنی کۆبونەوە و بڕیاردان لەپرسە چارەنووسسازەکان دەزانین. هەر بۆیە سەبارەت بە پرسی موچەو کۆی کێشەکان لەرۆژانی داهاتوو قسەی یەکلاکەرەوەمان دەبێت.

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ڕایدەگەیەنن بەشداریی ئەو كۆبوونەوەیە کە پارتی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتی كردووین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار