هەپەگە: بەبێ دوودڵی بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین

2 ڕۆژ لەمەوپێش
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە)دا گوتراوە: "٢١ـەمین ساڵوەگەری قەڵەمبازی مێژوویی ١ـی حوزەیران کە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجام درا، سەرەتا لە ڕێبەری ئازادی هەموو گەلانی بندەست، ژن و گەنجان ڕێبەر ئاپۆ، وە لە بنەماڵەی شەهیدانمان کە بە خاوەنداریکردن لە ڕێ و ئامانجی شەهیدانمان ڕێگەی تێکۆشانیان بەرزکردەوە، لە گەلی وڵاتپارێزمان، لە دۆستانی گەلەکەمان و لە کۆیی هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی هاوڕێیانمان؛ حوسەین ماهیر، ئەرداڵ، نوجان نورحەق، عادل بلکی، چیچەک کچی، ماهیر دێرسیم، کەنداڵ باز، نوودا کارکەر، ڕۆژین گەودا، ڕەشید سەردار، محمەد گۆیی، دیجلە عەفرین، سمکۆ ڕۆژهەڵات، ئاتاکان ماهیر، دەلال ئامەد، گوڵچیا گابار، فازڵ بۆتان و لەیلا سورخوێن دا بە خۆشەویستی، ڕێزداری، پێزانینێکی مەزن و پەیوەست بوونێکی بێ کۆتاوە یاد دەکەینەوە."
درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"لە ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩دا، لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادی کوردستان کە بە دڵنیاییەوە ئایندەیان ئازادە، هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجام درا. وێڕای بێ دەرفەتی و هێرشی مەزن، ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمەیی کە پەرەی پێدا مەزنترین وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە. ڕێبەرێتیمان لەسەر بناغەی پارادایمی نوێ بۆ پێشخستنی چارەسەرییەکی دیموکراتیکانە لە تورکیا هەلێکی مەزنی مێژوویی ئافراند. لەسەر ئەم بناغەیە هێزەکانی گەریلامان لە بڕیاری کشانەوەی ٢ـی ئابی ١٩٩٩ هەتا ١ـی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دۆخی ئاگربەستدا مایەوە بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بناغەیەکی مەزنی دامەزراند. بەڵام دەوڵەتی تورک هەوڵیدا ئەم قۆناغە بۆ لەناوبردنی تەڤگەرمان بەکاربهێنێت. قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەرەی پێدرا، لە بەرانبەر سەپاندنی ناچەرەسەری و هێرشەکان پەرەی پێدرا، بە ناچاری بووە هەڵمەتێکی میژوویی کە کەوتە ڕۆژەڤەوە. تێکۆشانی شۆڕشگێڕی قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران ڕاستیگەلێکی زۆری ئاشکرا کرد کە دەخواسترا بشاردرێتەوە. هەروەک چۆن قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ ڕێگری لە نکۆڵیکردن لە کورد گرت و پرسەکانی ڕاخستەسەر مێزی چارەسەری، قەڵەمبازی ١ـی حوزەیرانیش لە بە پێویستی کردنی چارەسەری و بەهێزکردنی بناغەکانییدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. قەڵەمبازی میژوویی ١ـی حوزەیران جارێکی دیکە سەلماندییەوە چەندە درووست و لە جێگەی خۆییدا بوو. زۆر بەڕوونی نیشانی دا پرسی کورد بە سیاسەتەکانی نکۆڵی، لەناوبردن و قڕکردن چارەسەر ناکرێت.
پرۆسەی قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران کە ٢١ـی بەسەردا تێپەڕ دەبێت، پێشنبینییە قوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو پارادایمەی کە پەرەی پێداوە، ئەو سیاسەتانەیی پێکیهێناون و هەڵوێستە مێژووییەکەی لە ئیمراڵی چەندین جار پشتڕاست کراوەتەوە. کات و پێشکەوتن، مافداری و حەقیقەتی ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆی سەلماندووەتەوە. میژوویی تێکۆشانی ٥٢ ساڵەمان زۆرباش نیشانی داین؛ کاتێک بە درووستی لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتین و هێزیی پێکهێانی وی نیشانی دا هەنگاو، سەرکەووتنی مێژوویی و ئامانجی گرنگ بە دەستهێندراون. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هێڵی میلیتانی ئاپۆییدا قوڵتربووین، دەڵێیین بەم هۆشمەندییە مێژووییەوە بۆ ئەو بەهایانەیی بە هەوڵدانی بێهاوتایی ڕێبەر ئاپۆ و ڕەنجی مەزنی گەلەکەمان بەدەستهێندراون بە خۆڕا نەچوون، تا ئێستا و لە ئێستاش بەدواوە ئەو بەرپرسیارێتییەیی دەکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێ دەکەین. ڕایدەگەیەنین بە بڕیاریین بە مەزنکردنی ڕوحی فیدایی ئاپۆیی و قوڵکردنەوەی میلیتانی ئاپۆیی، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر و گەلەکەمان، بە فیداییەوە لەسەر ئەو ڕێگەیە تێدەکۆشین کە ڕێبەرمان کێشاوێتی.
ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان و فیدایی ئاپۆیی، جارێکی دیکە ٢١ـەمین ساڵوەگەری قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران لە گەلەکەمان، هاوڕێ و هەڤاڵامان پێرۆز دەکەین کە لە گۆڕەپانەکاندان و لە ٢٢ ساڵەی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
