مەسرور بارزانى: ھەژماری من ھاوشێوەی نییە لە ناوچەکەمان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



سەرۆکی حکوومەت باسی لە پرۆژەی هەژماری من دەکات و دەڵێت بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان، دەستپێشخەری (ھەژماری من)مان ڕاگەیاندووە، کە ھاوشێوەی نییە لە ناوچەکەمان. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە مەراسیمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لە دهۆک، وتارێکی پێشکەش کرد

لەبەشێکى قسەکانیدا وتى: ئێمە پێداویستیە سەرەکییەکانی ژیانێکی مۆدێرن نەک تەنیا بۆ ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ نەوەکانی داھاتووش دەستەبەر دەکەین. وەک بەشێکی سەرەکی ئەم پێشکەوتنە، پابەندین بە دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام لەڕێگەی (پرۆژەی رووناکی)یەوە و یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانمان دەگۆڕین بۆ گەورەترین دەستکەوت، ئەویش بە ڕووناککردنەوەی ماڵەکان و بەھێزکردنی پیشەسازی و بەجێگەیاندنی بەڵێنی کوردستانێکی گەش و ڕووناکتر. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان، دەستپێشخەری (ھەژماری من)مان ڕاگەیاندووە، کە ھاوشێوەی نیە لە ناوچەکەمان. ئەم پڕۆژەیە ھاوکاری ھاووڵاتییان دەبێت بۆ ئەوەی ئاسانتر دەستیان بگات بە بانکی دیجیتاڵی و باشترکردنی شەفافیەت و ھاندان و فراونکردنی کولتووری کارسازی و بەرپرسیارێەتی. 

بەشێکى دیکەى قسەکانى:

 . پێزانینم بۆ ئەو پەیوەندییەی لە نێوان زانکۆکە و ئەمریکا هەیە, ئەم قۆناغە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتوومان. 

. واژۆكردنی گرێبەستە نوێیەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، قۆناغێكی گرنگە.

. پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە ڕووناککردنەوە و گەشانەوەی هەموو هەرێمی کوردستان. 

.  بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان، دەستپێشخەری (ھەژماری من)مان ڕاگەیاندووە، کە ھاوشێوەی نییە لە ناوچەکەمان.

. ئێستا ئێمە پێویستمان بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە هەیە لە نێوان سێکتەرە جیاوازەکاندا.

. لە بواری پەروەردە کارنامەیەکی گرنگمان هەیە، پڕۆژەی نوێمان بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە .

. كوردستان بناغەیەكی بەهێزی دروستكردووە بۆ ئابووریی سەربەخۆ.

پێشكەوتنەكانی ئەم قۆناغە زامنی داهاتوومان دەكات, پێویستمان بە بیركردنەوەی داهێنەرانە هەیە بۆ گەشاندنەوەی كوردستان.

. كوردستان لەگەڵ زیرەكی دەستكرد هەنگاو دەنێت.

. پرۆژەیەكی تەندروستی پێشكەش دەكەین بۆ سەرجەم بنكە تەندروستییەكان.

. تەكنەلۆژیا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستنی پەروەردە و خوێندن.

. مەبەستمانە نەوەیەكی خاوەن زانیاری بونیاد بنێین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار