رۆژنامەیەكی بەریتانی: تاران خۆی بۆ هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا ئامادە دەكات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی، لە راپۆرتێكدا ئاشکرایکردووە: ئێران هەوڵ دەدات بەرگری ئاسمانی خۆی بەهێزتر بکات،  لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی  بۆ ئەگەری شكستهێنانی دانوستانە ئەتۆمییەكان و،  هێرشی ئیسرائیل یان ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی.

زۆرێک لە پێشکەوتوترین موشەکەکانی زەوی بۆ ئاسمانی ئێران و سیستەمی رادارەكانی، لەوانە، سیستەمی ئێس ٣٠٠ی روسی، لە مانگی  ئۆکتۆبەر و نیسانی ساڵی رابردوودا، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لەناوچوون یان بەشێکی زیانیان پێگەیشت.

لەگەڵ ئەوەشدا، شارەزایان بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە: چەندان لە پێکهاتەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران وەک خۆیان ماونەتەوە، یان رەنگە لە چەند مانگی رابردوودا چاککرابێتنەوە.

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی رۆژئاواو وێنە مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن شرۆڤەکارانی سەربازییەوە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، ئاماژە بەوە دەکەن: ئێران لەم دواییانەدا چەندین سەكۆی موشەکیی زەوی  بۆ ئاسمانی لە نێویاندا سیستەمی ئێس-٣٠٠ لە نزیک شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکان، وەک ناتەنز و فۆردۆ جێگیر کردووەتەوە.

بەشێک لەو کەرەستانەش، مانگی رابردوو لە تاران، لە ميانى ئاهەنگە سەربازییەکاندا بە ئاشکرا نمایشکرا، لە مانگی شوباتیشدا یەکەیەکی ئێس ٣٠٠ لە کاتی مەشقە سەربازییەکان نیشاندرا، کە موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی تەقاند، بە بەکارهێنانی رادارێکی نوێی دیزاینکراوی ئێرانى، كە پێدەچێت رادارەكەی خۆی پەكی كەوتبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار