سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: دۆخی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی غەززە "ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت" وتیشى دەبێت لەوە دڵنیابین لەوەی کە ناوچەی فەلەستین یارمەتی مرۆیی بەپەلەتر وەردەگرێت ئەمە زۆر گرنگە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی دووشەممە ستامەر لە سکۆتلەندا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "دۆخی غەززە بەرگەی لەوەزیاتر ناگیرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەشى زیادی کرد، "هەر بۆیە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان کاردەکەین بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕوون بین سەبارەت بە پێویستی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەوەی بە خێرایی و بەپەلە هاوکارى مرۆیی ئێستادا ناچێتە ژوورەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی وێرانکارییەکی گەورە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل زووتر ئەمڕۆ تەقەی لە خەڵکی مەدەنی فەلەستینی نوێکردەوە کە بەرەو ناوەندێکی دامەزراوەی مرۆیی غەززە لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بە مەبەستی وەرگرتنی یارمەتییەکان بەرەو پێشەوە دەچوون، بەپێی هەواڵنێری ئەلعەرەبییە.

ئەو ئاژانسە  زیادی کرد: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ فەلەستینی لە باشووری غەززە کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان لە ڕۆژئاوای ڕەفەح یارمەتیان وەرگرتووە.

هاوکات کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی شاری غەززە تەقەیان لە ماسیگرەکان کردووە و ژمارەیەکیان برینداربوون.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا 35 هاووڵاتی لە غەزە لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان بە تەقەی سوپای ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە 210 کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیای فەڵەستینی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رەفەحی باشووری غەزە، لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لانیکەم سێ کەس کوژران و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی دەڵێت، ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەی خان یونسی کردووە کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون، لەنێویاندا منداڵ هەیە، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

دوێنێ بەرگریی شارستانیی غەزە رایگەیاند، لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە رەفەحی باشووری غەزە، بەهۆی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلەوە لانیکەم 32 کەس کوژران و زیاتر لە 176 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل رەتیکردەوە تەقەی بەنێو هاووڵاتییانی مەدەنیدا کردبێت و تەواوی راپۆرتەکەی بە ناڕاست لەقەڵەمدا و گوتی، ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار