وەزارەتی دارایی لەبارە لێبڕینی موچەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە 4ی ساڵی 2025ی تایبەت بە "لێبڕینی خانەنشینی" بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێژەی 3% لە مووچەی ئەو خانەنشینانە دەبڕێت کە لە 1ی کانوونی دووەمی 2014 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2024 خانەنشین بوون.
 
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەگەر فەرمانبەرێک لە ساڵی 2014 مووچە بنەڕەتییەکەی 509 هەزار دینار بێت، ئەوا لێبڕینەکە بەم شێوەیە دەبێت (509000 لێکدانی 3%) ئەوا لێبڕینەکە دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار؛ ئەگەر هەمان فەرمانبەر لە ساڵی 2015 مووچە بنەڕەتییەکەی بووبێتە 519 هەزار دینار، ئەوا لێبڕینەکەی بەم شێوەیە دەبێت (519000 لێکدانی 3%) دەکاتە 15 هەزار و 570 دینار، بۆ ساڵەکانی دیکەش بە هەمان شێوە.

ێبڕینەكە بەم شێوەیە دەبێت:
1- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەران لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تاکو (2024/6/30).

2- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەریتی خانەنشینان، ئەوانەی لە ئیستادا خانەنشینن و یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگریتەوە لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تا ڕێکەوتی دەست لە کار هەڵگرتن و هەواڵە کردنیان بۆ خانەنشینی.

3- بڕی پارەی کەڵەکەبوی سەر فەرمانبەران و خانەنشینان وەکو قەرز تۆمار دەکرێت لە ئەستۆی فەرمانبەران و خانەنشینان.

4- قەرزی ئاماژەپێکراو لە خاڵی (سێیەم) لە ماوەی سێ ساڵ بۆ فەرمانبەران و ماوەی (5) ساڵ بۆ خانەنشینان پاکتاو بکرێت.

5- ئەم لێبڕینە لە ڕێکەوتی (2025/6/1) دەستپێدەکات تاکو قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار