سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی راگەیاند

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سێ سەربازیان لە باکووری غەزە لەکاتی ئەرکدا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو سێ سەربازە لەکاتی ئەرکێکدا لە جەبەلییە لە باکووری غەزە لەنێو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان بۆمبێکیان پێدا تەقیوەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سوپای ئیسرائیل کە ناو و زانیاریی سێ سەربازەکەی بڵاوکردووتەوە، دوو لە سەربازەکان تەمەنیان 20 ساڵە بەناوەکانی لیۆر ستاینبێرگ و ئۆفیک بارهانا، سەربازی سێیەمیش تەمەنی 22 ساڵە و بەرپرسی تیمەکە بووە بەناوی ئۆمێر ڤان گیڵدەر.
بەکوژرانی ئەم سێ سەربازە، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لەماوەی 19 مانگی جەنگی غەزە بەرزبوویەوە بۆ 423 سەرباز.
لەماوەی جەنگدا ئیسرائیل بەردەوام هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر غەزە و بەهۆیەوە تائێستا 54 هەزار کەس لەنێو کەرتەکە کوژراون.
