پزیشكیان: دانوستان ده‌كه‌ین و زمانى هەڕەشە ڕەت دەکەینەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سه‌رۆكی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشوازیی له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، پێشوازیی له دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌كه‌ن له باره‌ی چاره‌كردنی پرسی ئه‌تۆمی ئێران و ئاماده‌ن درێژه به‌و دانوستانانه بده‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان گوتشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوازیی له دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایه‌یشیان له‌به‌رچاوه، كه نابێت لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌وڵ بدات خۆی بسه‌پنێت و ئاستی داواكارییه‌كانی به‌رز بكاته‌وه.
پزیشكیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاران "دووڕویی" له مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندێك له هێزه گه‌وره‌كان له باره‌ی پرسه‌كانی ناوچه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
شەممە، 31ـی ئایاری 2025، عەباس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێران سازش له باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات، ئەمەش جۆرێکە لە سەپاندنی هەژموون"، ئاماژەی بەوەش دا، "سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای ملکەچنەبوونە بۆ هیچ هەژموونێکی دەرەکی".
گوتیشی: مافی پیتاندنی یۆرانیۆم، یەکێکە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وڵات و پەیوەستە بە هەڵوێستی ئێران لە دژی هەژموونی دەرەکی. باسی لەوەش کرد: هیچ کات قبووڵ ناکەین پێمان بڵێن مافی پیتاندنی یۆرانیۆمتان نییە، ئەمە بە تەواوی قبووڵکراو نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕوونیشی کردبووه‌وه، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ئێران بووە، لە دانوستانەکانی ئێستا و پێشوودا.
هەروەها عراقچی جەختی لە نەبوونی چەکی ئەتۆمی کردبووه‌وه، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، لایەنی بەرانبەر ئەرکەکانی خۆی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ نەکردووه.
