خامنەیی: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

رێبەری باڵای ئێران پێشنیازی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی بە "دژ بە بنەماکانی هێزی ئێران" ناودەبات و دەڵێت، "دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین."
 
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، "ئەمریکا دەیەوێت بەرنامە ئەتۆمییەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە." دەشڵێت، "سەربەخۆیی واتای ئەوەیە چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و هاوشێوەکانی نەکەین."
 
رێبەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە هێزی وڵاتەکەیان لە هەموو بوارەکاندا زیاد دەکەن، دەشڵێت، "پێشنیازەکەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، 100% دژ بە بنەمای هێزی ئێمەیە." خامنەیی دەشڵێت، "ئەمڕۆ دەتوانین سووتەمەنیی ئەتۆمی بەرهەم بهێنین."

بەشێکى دیکەى قسەکانى عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران،  لە رێوڕەسمی یادی (٣٦)ساڵەی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی  لە وتارێكدا:

سیستەمی سیاسی ئێمە کە سوپاس بۆ خوا پێگەیشتوو و بەهێزە، بەرهەمی شۆڕشێکی گەورەیە. 

رابەری ئەم شۆڕشە پیاوێکی گەورە بوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سی ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا، هێشتا بوونی ئەو لە سەرانسەری جیهاندا هەستی پێدەکرێت.

پاشەكشێی توندی پێگەی ئەمریکا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، لە شوێنەوارەكانی ئامادەیی ئەوە، هەروەها بوونی ئەو و ڕق و کینەی جیهان بەرامبەر زایۆنیزم هەیەتى، دەرئەنجامی شۆڕشەکەیەتی.

بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەبێ پیتاندن هیچ سودێکی نییە، پێشنیاری ئەتۆمی ئەمریکا (100%)لەگەڵ پرەنسیپی دەسەڵاتی ئێمە ناگونجێت.

ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن ئاخۆ دەتوانێت بەرنامەی ئەتۆمی هەبێت یان نا؟.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار