گروپێکی چەکداریی هەڵدەکوتێتە سەر نووسینگەی سیستانی لە دیمەشق

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند: نووسینگەکەی عەلی سیستانی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری شاری دیمەشق هێرشی کراوەتەسەر و تاڵان کراوە. 

لە هێرشەکەدا دەرگا و ستوونەکانی نووسینگەکە شکێنراوە. هاوکات بڕێک پارە  و کۆمپیوتەرێک دزراوە، ئەمە جگە لە شکاندنی وێنەیەکی سیستانی لە نووسینگەکە.

گرووپێکی "توندڕەو"ـی چەکدار بە سەرۆکایەتی کەسێک بە ناوی "ئەبو عومەری لیبی" هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە دیمەشق و جگە لە شکاندنی کەرەستەکانی شوێنەکە، بڕە پارەیەک دەبەن.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە، نووسینگەکە تەنیا کاری مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەکات، دیارترینیان یارمەتیدانی منداڵانی بێ باوک و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی شیعە و دوورە لە چالاکیی سەربازی یان سیاسی.

دوای ڕووداوەکە بە نێوەندگیری هەندێک لایەن، ئەو گرووپە چەکدارەی هێرشەکەی کردووە، بڕە پارەکە و کەرەستە دزراوەکانیان گەڕاندووتەوە و دواتر بە فەرمی داوای لێبووردنیان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار