پنتاگۆن: هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانی كشانەوەی هێزەكانمان لە عیراقدا نییە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

پنتاگۆن رایگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانی كشانەوەی هێزەكانیاندا نییە لە عیراقدا، لە كاتی خۆیدا جێبەجێدەكرێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن لە راگەیەنراوێكدا پشتڕاستی كردەوە كە پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە چوارچێوەی ئەوە رێككەوتنە دەبێت كە  لە ئەیلوولی 2024دا لەگەڵ حكومەتی عیراق ئیمزاكراوە، وتیشی ئەو رێككەوتنە هەر وەك خۆی ماوەتەوە و هەروەها رەتیكردەوە هیچ گۆڕانكارییەك یان دواكەوتنێك بەهۆی پێشهاتە سیاسی یان ناوچەییەكانی ئەم دواییە كاریەگەری لەسەر ئەو رێككەوتنە هەبێت.

ئەو قسانەی پنتاگۆن لە كاتێكدایە كە گفتوگۆكان لە چوارچێوەی لیژنەی باڵای سەربازی هاوبەشی نێوان بەغداد و واشنتۆن بەردەوامە، بۆ تاوتوێكردنی داهاتووی مانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە عیراق 

ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بە نزیكەی دوو هەزار 500 سەرباز مەزەندە دەكرێن، كە بەسەر بنكەكانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنكەی هەریر لە هەولێر دابەشكراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار