هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین

دوێنێ



هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان،  لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقەوە، هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین.

لەپەیامەکەیدا ناوبراو دەشڵێت تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵاو باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین.

بەناوی خودای دەهندەو دلۆڤان
هاووڵاتیانی بەرزو بەڕێزو باوەڕدار؛ 
لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی ((تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)).

تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵاو باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و، نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و، بەهێزبوونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
دڵنیاتاندەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.
وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیەو بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار