نورى مالیکى و فواد حسێن: کێشەکانى بەغدا و هەولێر بەگفتوگۆ چارەبکرێت

دوێنێ



 

نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، پێویستە هەموو کێشەکانى نێوان بەغداد و هەولێر لە رێگەى گفتوگۆوە چارەسەر بکرێ و پارێزگاری لە دۆخی سیاسی بکرێت.

نووسینگەى مالیکی رایگەیاند، نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتى یاسا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەبارەى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ کۆبوونەوە.

نووسینگەى نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتى یاسا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و گرنگی بەهێزکردنی رۆڵی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرا، هەروەها تەوەرەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی بەغداد لەگەڵ هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتوویەتى پێوستە، تێگەیشتنی هاوبەش بدۆزرێتەوە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و بناغەی قۆناغێکی نوێ دابنرێت لە بەرمەبنای ئارامیی سیاسی و ئەمنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار