سعودیە بەسەرکەوتویى وەزرى حەجى ئەمساڵ کۆتایی هات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

عەرەبستانی سعودیە سەرکەوتنی ئەم وەرزەی حەجی لە وڵاتەکەی راگەیاند، جێگری سەرۆکى لیژنەى هەمیشەیی حەج و عومرەى سعودیە، دەڵێت، لەرووى ئەمنى و تەندروستى و خزمەتگوزارییەوە، پرۆسەى حەجی ئەمساڵ بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

سعود بن مشعەل بن عەبدولعەزیز، سەرۆکی لیژنەی حەج و عەمرە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، تەواوى حاجییانی ئەمساڵ، بەشێوازێکى زۆر باش پابەندى سیستم و رێنماییەکان بوون و هاوکارى تیمەکان بوون.

حەجی ئەمساڵ لە 4ـی حوزەیران دەستیپێکرد و رۆژی 9ـی ئەم مانگە دوایین رۆژی ئەنجامدانی فەریزەی حەجە، هاوكات، ژمارەى حاجییانى ئەمساڵ گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە وەرزى حەجى ساڵى رابردوودا، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی حەج کردن، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە مەککە دوورخرانەوە، هاوکات لە کاتى رێوڕەسمەکانى حەجدا بەهۆى قەرەباڵغى و پاڵەپەستۆوە یاخود بەهۆى مانەوەی ئەو حاجییانەى لەبەر خۆر و نەبوونى شوێنى مانەوە، زیاتر لە هەزار حاجى گیانیانلەدەستدا کە 31 حاجییان خەڵکى هەرێمى کوردستان بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار