وەرزی حەج ماڵئاوایی لە هاوین دەکات دوای ٢٥ ساڵ دەگەڕێتەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەنتەری کەشناسی سعودیە ئاشکرایکرد، وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆتایی هاتنی وەرزی حەجی تەنها هاوینەیە، بڕیارە دوای 25 ساڵ زیارەتەکە بگەڕێتەوە.

حسێن ئەلقەحتانی، وتەبێژی فەرمی سەنتەرەکە ڕوونیکردەوە، هەشت وەرزی داهاتوو دەکەوێتە وەرزی بەهارەوە، دواتر هەشت وەرزی دیکە لە وەرزی زستاندا. پاشان، وەرزی پاییز دەبێت کە پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە، تاوەکو هاوین دەگەڕێتەوە دوای نزیکەی ٢٥ ساڵ.

وتەبێژی فەرمی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گۆڕانکارییە بەشێکە لە سووڕی کاتیی ساڵنامەی مانگ، ئەمەش ئەگەری ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکان لە کەشوهەوای مامناوەندتردا لە وەرزەکانی داهاتوودا زیاد دەکات.

ئەمساڵ شوێنە پیرۆزەکان شایەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بوون، ئەمەش وایکرد وەزارەتی تەندروستی سعودیە هۆشداری بداتە حاجیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر لە ماوەی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بۆ بەرزکردنەوەی خۆپاراستن لە گەرمی خۆر.

وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی گروپکردن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، وەک بەکارهێنانی چەتر و خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سیستەمی تەندروستی؛ بۆ پاراستنی حاجیان و بەرزکردنەوەی سەلامەتییان لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکاندا.

حکومەتی سعودیە، کۆتایی وەرزی حەجی ئەمساڵی بە سەرکەوتووی راگەیاند، نێردەی حەجی عێراقیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سعود بن میشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە دەڵێت، حەجی ئەمساڵ 1146ـی کۆچی لە رووی ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

کۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 673 هەزار و 230 کەس بوون کە دابەشکراون بەسەر دوو بەشی جیاوازدا، ئەوانیش حاجیانی ناوخۆی سعودیە کە ژمارەیان 166 هەزار و 654 حاجییە، لەگەڵ حاجییانی دەرەکی کە ژمارەیان یەک ملیۆن 506 هەزار و 576 حاجی بووە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، ئەمساڵ ژمارەی حاجیان لە رەگەزی نێر 877 هەزار و 841 حاجی بووە، حاجیانیش لە رەگەزی مێ ژمارەیان 795 هەزار و 389 حاجی بووە، دەستەی ئامار دەڵێت، تێبینی زیادبوونی رێژەی بەشداری رەگەزی مێ لە حەجی ئەمساڵدا کراوە.

لە لایەکی دیکەوە فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراقی دەکات و دەڵێت، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک عێراق لەنێو نوێنەرایەتییەکانی حەجی ئیسلامی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هیوای گەڕانەوەی سەلامەتیش بۆ حاجییە عێراقییەکان دەخوازێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار