پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات

2 مانگ لەمەوپێش
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمان ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی دەکات بە مەبەستی تێپەڕاندنی خشتەی بودجەی عێراق، دەشڵێت: لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواو دەکات و پێشبینی دەکرێت لەم نزیکانەدا ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان و هۆكارەكەی بەمجۆرە بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پەرلەمان ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی دەکات بە مەبەستی تێپەڕاندنی خشتەی بودجەی عێراق.
دەشڵێت: لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواو دەکات و پێشبینی دەکرێت لەم نزیکانەدا ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.
وتیشی: تێپەڕاندنی خشتەی بودجە کاتێکی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆری ناوێت، چونکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ خشتەی ساڵی رابردوودا نییە.
باسی لەوەشكرد: هەر دواکەوتنێکیش لە تێپەڕاندنی خشتەی بودجەدا کاریگەری لەسەر کاری حکومەت و پرۆژەکانی دەبێت.
