ئیسرائیل ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانى هێرشەکەى 7ـی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکات

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئەنجامی لێکۆڵینەوەی خۆی لە بارەی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاودەکاتەوە.

حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، خافڵگیرانە هێرشێکی فراوانی بۆ سەر بنکەی سەربازییەکان و کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل ئەنجامدا و بووە دەستپێکی جەنگێکی درێژخایەن لە کەرتی غەزەی فەلەستین و دواتر پەڕییەوە بۆ لوبنان و پریشکەکەی یەمەن و عێراق  ئێرانیشی گرتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای ئیسرائیل، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان  بەم شێوەیەیە: چەکدارە فەلەستینییەکان زانیارییان لەسەر شوێنی ماڵی ئەو بەرپرسە ئەمنییانەى ئیسرائیل هەبووە کە لە ياخين نیشتەجێبوون.

زۆربەی ئەندامانی ژووری ئاگادارکردنەوەی یاخین، لە پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارانى بزووتنەوەی حەماس شەڕیان نەکردووە و ئەرکی خۆیان جێبەجێنەکردووە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی هێرشەکەى حەماس، هێزەکانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ياخين، بەڵام ژمارەیان کەم بووە.

دوای هێرشەکەی حەماس، لەو کاتەوە ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و تاوەکو ئێستا سەدان هەزار کەس لەو کەرتە کوژران و برینداربوون.

ڕۆژی 2023-10-07، بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل بە ناوی "تۆفانی ئەقسا" ڕاگەیاند و تێیدا پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد، دواتر چەکدارانی حەماس دیوارە ئاسنینە زیرەکەکەی ئیسرائیلیان تێپەڕاند و هێرشیان کردە سەر ڤیستیڤاڵێکی میوزیک و هەزار و 200 کەس کوژران و سەدان کەسیشی بە بارمتە گرت، دوای نزیکەی دوو ساڵ سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە ئاشکرا کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار