داهاتی دەروازە سنورییەكان بەڕێژەی (200%) زیادیكردووە

یەک هەفتە لەمەوپێش



عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق دەڵێت: کۆی داهاتی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ، یەک ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

وائیلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: دەروازە سنورییەكان و گومرگ و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان، زیادبونێكی بەرچاویان لە رێژەی داهاتی گومرگی بەخۆوە بینیوە، رونیشكردووەتەوە: مانگی ئایار ئەمساڵ داهات گەیشتووەتە (274) ملیار دینار.

ئاماژەی بەوەشکردووە: کۆی داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، كە بەراورد  بە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، زیادبونێکی بەرچاو دەبینین، بەجۆرێك داهاتەکانی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو (700) ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا نزیکەی (300) ملیار دیناربووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی: گەیشتن بە یەک ترلیۆن دیناری عێراقی لە پێنج مانگی یەکەمدا، لە چوارچێوەی ستراتیژی زیادكردنی داهاتدا دێت، لەسەر بنەمای رێنماییەکانی حکومەت و رێکارەکانی چاودێری ئەلەكترۆنی لە دەروازەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار