یەکەم گرووپی چەکداری عێراق، هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

دوێنێ



 

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتایب 'سەیدولشوهەدا' هەڕەشەی ناردنی سەدان 'خۆکوژ' بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات، ئەگەر شەڕ لە دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت.

ئەبو ئالا وەلائی، پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێت، سەدان خۆکوژ ئامادەن، ئەمەریکای خۆبەزلزانیش جارێکی دیکە زەلیل دەبێتەوە، هەروەک چۆن یەکەمجار لە عێراق ڕوو یدا، بەزەلیلی و بێهیوایی گەڕایەوە.

ئەمینداری گشتیی ئەو گرووپە چەکدارییەی لایەنگری ئێران، ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم جارە نە ئەمەریکا و نە بریکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نامێننەوە، هەروەها ئەوانەش دەڕوخێن کە پارێزگاری لە داگیرکاریی دەکەن."

ئەم قسانەی وەلائی لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پەرەی سەندووە، دوای لێدوانەکانی عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، کە تێیدا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو وڵاتەکەی "لە ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێ لەگەڵ واشنتن لەسەر دانوستانە ئەتۆمییەکان، هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."

ڕۆژی چوارشەممە، 11ـی حوزەیران، سەرچاوەیەک لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاند: باڵیۆزخانەکە لە ترسی هێرشە سەربازییەکان ئامادەکاری بۆ چۆڵکردن دەکات، هەروەها کارمەندانیشی بە دوو قۆناغ کەم دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار