وتەبێژی هێزە چەکدارەکانى ئێران: ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات

21 كاتژمێر لەمەوپێش
ژەنەڕال ئەبول فەزڵ شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى ئێران جەختى لەوەکردەوە ئیسرائیل و ئەمریکا وەڵامى هێرشەکات وەردەگرنەوەو لە کاردانەوەدا باجێکی قورس دەدەن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکان وتی: دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل ناوچەی نیشتەجێبوونی کردە ئامانج و وەڵامدانەوەی حەتمی ئێمەش ڕێژەیی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ماڵی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی هێزە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج و ڕایگەیاند: "دوژمنی ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا دەستدرێژیەکانی خۆی بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامداوە.
لەلایەکى دیکەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەپەیامێکیدا، وتى: ئێستا کاتی تۆڵەسەندنەوەیە و بە هەموو ئامرازێکی بەردەستمان تۆڵە دەکەینەوە، واز لە زایۆنییەکان ناهێنین، وەڵامێکی ئازاربەخشیان دەدەینەوە، پەشیمانی چاوەڕوانیان دەکات.
ێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان.
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە.
