ئیسرائیل باڵیۆزخانەکانی لە سەرانسەری جیهان داخست

2 مانگ لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد، تەلئەبیب بڕیاریدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە سەرانسەری جیهان دابخات.
ئیسرائیل ڕۆژی هەینی داخستنی باڵیۆزخانەکانی لە سەرانسەری جیهان ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە وریا بن و ڕەمزی جوولەکە یان ئیسرائیلی لەبەردەم خەڵکدا پیشان نەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئێران، بەپێی ئەو لێدوانانەی لە ماڵپەڕەکانی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە.
لە بەیاننامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکات و داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانە، هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانە بکەن کە تێیدا نیشتەجێن.
زانیاریەکانى وەزارەتى ناوبراو هیچ وادەیەکى دەستنیشان نەکردوە کردنەوەو دەستثیکردنەوەى کارى باڵیۆزخانەکان دیاری نەکردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لەبەر ڕۆشنایی دوایین پێشهاتەکان، نوێنەرایەتییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان دادەخرێن، هەروەها خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکرێت".
شایەتحاڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئاسایش لە دەوروبەری کەنیسەی گەورەی ستۆکهۆڵم زیادکراوە و بارهەڵگرێکی پۆلیس و دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک بیناکە وەستاون.
پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی مووشەک لە ئێران و سەرکردە سەربازییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ڕەنگە بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تاران بکات.
