عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش دژى ئیسرائیل سکاڵا تۆماردەکات

2 مانگ لەمەوپێش
عێراق سکاڵایەک لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار دەکات لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانی ئیسرائیل لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار دەکات.
عێراق دەڵێت، بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە."
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "قەوارەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی عێراقی پێشێل کرد و بۆ دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا بەکارهێنا."
عێراق داوا "لە ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، دسەڵاتی خۆی بۆ وەەستاندنی قەوارەی ئیسرائیلی بەکاربێنێت و رێگە نەدات ئەم پێشێلکارییانە دووبارە بکاتەوە."
سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ مووشەکی ئیسرائیلی لە خاکی عێراق کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە دیالە و دووی دیکە لە زیقار.
لەلایەکى دیکەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدادو؛ ژەنەراڵ كیڤم لیهی فەرماندەی هێزەكاانی هاوپەیمانی دژی داعش:
ئەوەی دژ بە ئێران روویداوە پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییەو كارێكی دوژمنكارانەیە كە رێساكانی سیستەمی نێودەوڵەتیی تێكدەدات.
هێرشەكە لەكاتێكدایە كە هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن و؛ ئەمە تەنیا هەوڵەكانی ئارامكردنەوەی دۆخەكە تێكنادات، بەڵكو نیازی بەئەنقەست بۆ راكێشانی ناوچەكە بەرەو روبەڕووبونەوەی بەفراوانتر ئاشكرا دەكات، لەبری ئەوەی رێگریی لێبكات.
عێراق بەتەواوەتیی رەتیدەكاتەوە خاك یان بواری ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ جێبەجێكردن یان ئاسانكاریكردن بۆ هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دژ بە هەر دەوڵەتێكی دراوسێ.
