دواى هێرشەکان هیچ تیشکدانەوەیەک لەدەوروبەری نەتەنز ڕووینەداوە

2 مانگ لەمەوپێش



 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە "ئاستی تیشکدانەوە لە دەوروبەری دامەزراوەی نەتەنزی ئێران دوای هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە".

سوپای ئیسرائیل تێکشکاندنی چەندین سەکۆی مووشەکی و شوێنی هەڵەگرتنی مووشەکی لە ئێران راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی نوێ دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی لە پارێزگای ئیسفەهان هەژاندوە کە نزیکەی 340 کیلۆمەتر لە باشوری تارانی پایتەختەوە دورە.

بنکە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کە دەکەوێتە پارێزگای ئیسفەهان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کە لەناو خاکی ئێران ئەنجامدرا، لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر.

هاوکات لەچوارچێوەى هێرشەکاندا فەرەیدوون عەباسی داڤانی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، محەممەد مەهدی تەهرانچی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران کوژران.

لەلایەکى دیکەوە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوى ناوبراو ئاماژە بەوە کراوە کەبەپێى لێکۆڵینەوەکانیان هیچ نیشانەیەکى پیسبوونى تیشکدەر و کیمیایی لە دەرەوەی نەتەنز ڕویدابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار