میدیاى ئێران: عەلی شەمخانی زیندوە، بەڵام بەسەختى بریندارە

2 مانگ لەمەوپێش



 

ماڵپەرى نور نیوزى ئێرانى لەزارى یەکێک لەئەندامانى بنەماڵەى عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەییەوە بڵاویکردەوە ناوبراو هێشتا زیندوەو لەژیاندایە، بەڵام بەسەختى بریندارەو چارەسەر وەردەگرێت.

لەلایەکى دیکەوە سەرۆکی تیمی پزیشکی عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری نوورنیوز ڕایگەیاند: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارودۆخی ناوبراو وەک خۆیەتى هیچ نەگۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو برینانەی کە تووشی بووە، باری گشتی جێگەی دڵخۆشى نییەو تیمی پزیشکی هێشتا چارەسەری بۆ دەکەن، دەنگۆی شەهید بوونى ڕەتدەکەینەوە.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا  جەختیان لەوەکردەوە، شەمخانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئێوارەى ئەمرؤش رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریكی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە، بڵاویكردووەتەوە: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە. 

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكرد: لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، لایەنی كەم (20) فەرماندەی باڵای ئێران كوژراون، كە دیارترینیان، حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سوپا سالاری ئێران و، چەندين فەرماندەی باڵای سەربازی تری ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار