ئێران ١٠٠ موشەکى ناردە ئیسرائیل و ٤١ کەس برینداربوون

22 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى ئیسرائیل ڕایانگەیاند ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەکی ئێران لە تەلئەبیب بۆ ٤١ کەس بەرزبوەتەوە، بەڵام تەنها یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.
لەوەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکى دەستپێکردوەو ناوى ناوە "پەیمانی راستگۆ 3" و دەڵێت، وەڵامی "تووند"ی ئیسرائیل دەداتەوە.
پەیمانی راستگۆ 3 ئاماژەیە بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل کە یەکێکیان لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو و ئەوی دیکەش لە تشرینی یەکەمی 2024 بوو.
تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە پرۆسەی وەڵامدانەوەی موشەکی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی دەستیپێکردو (١٠٠) موشەکی بالیستی بۆ قەوارەی زایۆنی هەڵدراوە.
ئیسرائیل، ئێران بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکات، دوای ئەوەی بە مووشەکی بالیستی وەڵامی هێرشی ئیسرائیلی دایەوە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش داوا لە خەڵکی ئێران دەکات، دژی حکومەتی تاران یەکبگرن.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، ئێران بە هێرشکردنە سەر ناوچە سڤیلەکان، "هێڵە سوورەکانی بەزاندن."
ئەوە لە کاتێکدایە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "دەیان پێگە و بنکەی سەربازی"ی ئیسرائیلیان بە ئامانج کردووە.
میدیای فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، مووشەکە بالیستییەکانی ئێران وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان لە تەلئەڤیڤ پێکاوە.
بەڵام وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر شوێنی خەڵکی سڤیل، هێڵە سوورەکانی بەزاند."
بەپێى زانیاریەکان ژنێک لە لیستى بریندارەکاندایە کە باری تەندروستی ناجێگیرە، چوار کەسی دیکەش بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بوون. نۆ کەسیان لە دۆخێکی سووک تا مامناوەنددا هاتووە، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە ئازارێکی سووکیان هەیە یان تووشی دڵەڕاوکێی توند بوون.
قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی بیلینسۆن، سۆراسکی و شێبا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و لەوێ چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرێت.
