سوپای ئیسرائیل: ڕێگای تاران لەبەردەمماندا کراوەیە دەست دەکەین بەهێرش

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تاران و، لە ئێستادا رێگای ئێران لەبەردەمماندا کراوە.

هاوكات رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و ئیسفەهان و فۆردۆ.

لای خۆیەوە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكرد:هێرشی وردمان لە تاران ئەنجامداوە کە گرنگی ئۆپەراسیۆنی هەبووەو هێرشمان کردووەتە سەر سەدان ئامانج، لەنێویاندا پێگەكانی بەرگری ئاسمانی.

پێشتریش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە زنجیرەیەک هێرشی شەوانەدا لە ناوچەی تاران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی کردۆتە ئامانج.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی لە زاری "سەرچاوەیەکی ئاگادار"ەوە بڵاویکردووەتەوە کە بە گوتەی "فەرماندە باڵاکانی سەربازی" لە ئێران، "شەڕەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر دەبێت و بنکەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە دەگرێتەوە. هێرشبەرەکان دەبنە ئامانجی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و بەرفراوانی ئێران".

بە درێژایی شەوى ڕابردوو، زەنگی ئاگادارکردنەوە و دەنگی تەقینەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل دەبیسترا و زۆرێک لە دانیشتووان لە پەناگەکاندا مانەوە تاوەکو فەرماندەکانی بەرگریی ناوخۆیی هۆشدارییەکانیان هەڵگرت.
 
ئیسرائیل رایگەیاند، لە دوایین هێرشەکاندا دەیان مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستە کراون، کە هەندێکیان خراونەتە خوارەوە. وێنەکان لە شاری رامەت گان لە نزیک تەلئەڤیڤ، باڵەخانەی رووخاو، ئۆتۆمبێلی تێکشکاو و شەقامی پڕ لە پاشماوەیان نیشان دا.
 
تیمەکانی فریاگوزاریی ئیسرائیل رایانگەیاند، رۆژی شەممە بەهۆی هێرشێکی مووشەکییەوە بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە دەشتی کەناراوەکان، دوو کەس کوژران و 19ی دیکەش بریندار بوون.
 
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دەیان ئامانج لە ئیسرائیل.
 
رۆژی هەینی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل بۆ چەندین کاژێر کاریان کرد بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لە باڵەخانەیەکی بەرزدا لە تەلئەڤیڤ گیریان خواردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار