ئیسرائیل داوا لە خامنەیی دەکات هەڵدانى مووشەک ڕابگیرێت

20 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرى وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوادەکات عەلى خامنەیی و پەرپرسانى ئێران دەست ڕابگرن و هەڵدانى موشەکەکانیان بۆ سەر تەلئەبیب ڕابگرن، ئەگەر نا ئەوانیش هێرشى قورستر دەستپێدەکەن.
ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژکاریانکردوە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپاو سەرۆکی موساد و سەرکردایەتیی جەنگ.
کاتز دواى ئەو کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند: بەرپرسە دیکتاتۆرەکانی ئێران هاووڵاتییانی مەدەنی ئێرانیان کردوەتە بارمتە و وەک قەڵغانى مرۆیی بەکاریاندەهێنن، بەتایبەتی دانیشتوانی تاران.
وەزیرى ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو هاوڵاتیان ئێران و هاوڵاتیانى باجێکی قورس دەدەن بەهۆى ئەو زیانە تاوانکارییەی بەرانبەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی دەیگەیەننن، ئەگەر خامنەیی بەردەوام بێت لەهەڵدانى مووشەک و نەوەستێت ئەوە تاران دەسوتێنین.
لەلایەکى دیکەوە ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا کە ئەگەر هاوکاریی ئیسرائیل بکەن لە خستنەخوارەوەی مووشەکەکانیان، ئەوا بنکەکانیان لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە: هەر وڵاتێک بەشدار بێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەبێتە ئامانجی هێزەکانی ئێران، بە تەواوی بنکە هەرێمایەتیەكانی وڵاتانی هاوپەیمان، لەوانەش بنکە سەربازییەکان لە دەوڵەتانی کەنداو و کەشتی و بەلەمەکان لە کەنداوی فارس و دەریای سوور.
ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025 فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "سزادانی رژێمی زایۆنیستی بۆ زیندووکردنەوەی شانازیی نەتەوەییمان و گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی سرووشتی پێویست بوو؛ بۆیە بەگوێرەی فەرمانی فەرماندەی گشتی و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان، هەنگاو بۆ سزادانی ئەم دەسەڵاتە گیرایەبەر."
مهاجرانی گوتیشی، "پێویست بوو رژێمی زایۆنی سزابدرێت لە بەرامبەر ئەو کردەوە تیرۆریستی و دڕندانەی بەرامبەر وڵاتەکەمان کردی. سزادانی زایۆنییەکان لەو شوێن و کاتانەی پێویستە، بەردەوام دەبێت."
لەبارەی بەڕێوەبردنی کارەکانی حکومەت، گوتەبێژەکەی حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، "حکومەت هەوڵ دەدات کاروباری ئێستای وڵات بە باشترین شێوە و بەبێ کێشە بەڕێوەببات."
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە کوژران.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل راگەیاند و شەوی رابردوو چەند جارێک هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل.
