ئێران ڕەزامەندى نیشانداوە هێرش نەکاتە سەر ئەمریکا لەخاکی عێراق

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەرپرسێکی باڵای حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغدا داوای لە تاران کردووە ینکەکانى ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق نەکاتە ئامانج و وەڵامى ئێرانیش ئەرێنیى بووە.

سەرچاوەیەکی باڵاى عێراقی کە ناوى ئاشکرا نەکردووە بە ئاژانسى فرانس پرێس ڕایگەیاندوە داوامان لە ئێران کردووە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکاتە ئامانج وەڵامی ئێرانیش ئەرێنی بوو بۆ بەئامانجنەگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

حکومەتى بەغدا هاوپەیمانێکی نزیکی تارانە بەڵام هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمریکای دوژمنی سەرەکی ئێرانە کە نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی لە عێراق هەیە وەک بەشێک لە هاوپەیمانییەکی دژە جیهادییەکان.

بەرپرسە باڵاکەى عێراقی ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لە ترسی ئەوەی حکومەتی عێراق تووشی ڕوبەڕوى جەنگ نەبێتەوە لەسەر خاکەکەى ئەو داوایەى لە تاران کردوە کە بیر لەوەنەکاتەوە لەسەر خاکەکەیدا لە ئەمریکا بدات.

ئەو بەرپرسە دەڵێت: "داواکارییەکە کرا، بەڵێنی شتی ئەرێنییان پێداین" ئەو بەرپرسە دەشڵێت تاران تێگەیشتنی نیشانداوە سەبارەت بە داواکارییەکەی بەغدا.

هەمووان بە گروپە چەكدارەكانیشەوە هاوكارن لەگەڵ حكومەت بۆ دورخستنەوەی عێراق لە ململانێكە (شەڕی ئیسرائیل و ئێران).

میدیای ئێران دەڵێت، تاران هۆشداری بە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا داوە کە ئەگەر لە بەرامبەر هێرشی مووشەکیی سوپاکەیدا بەرگری لە ئیسرائیل بکەن، بنکەکانیان لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.
 
ئاژانسی میهری نیمچە فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، تاران بە فەرمی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسای ئاگادار کردووەتەوە وگوتویەتی، هەر وڵاتێک بەشداری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی سوپای وڵاتەکەیدا بکات، بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج. 
 
بەرپرسانی ئێران هۆشداریش دەدەن کە کەشتییەکانیان لە کەنداو و دەریای سوور دەکرێنە ئامانج. 
 
هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکەی ئێران، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەگەر خامنەیی لە هاویشتنی مووشەک بەردەوام بێت، گڕ لە تاران بەردەدەین." 
 
ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە گوتی، دەسەڵاتی ئێران "هاووڵاتییانی دەکاتە بارمتە و دۆخێک دەهێنێتە ئاراوە کە تێیدا بەتایبەتی دانیشتووانی تاران باجێکی قورس دەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەو زیانەی بەر هاووڵاتییانی سڤیلی ئیسرائیل دەکەوێت."
 
ئێران و ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی شەممە، هێرشیان کردەوە سەر یەکدی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار