بەرهەمهێنانی غاز لەچەند دامەزراوەیەک ئێران ڕاگیرا

12 كاتژمێر لەمەوپێش



میدیا ئێرانییەکان دەڵێن، بەرهەمهێنانی غاز لە چەند دامەزراوەی ئێرانی ڕاگیرا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر بەفرۆکەى بێ فڕۆکەوان.

ئاژانسى تەنسیمى ئێرانى بڵاویکردەوە، دوو تەقینەوە لە کەرتی غازی ئەو وڵاتە ڕوویداوە، کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی پێکدادانی فڕۆکە بچووکەکانى ئیسرائیلەوە بووە.

لەدواى بۆردوومانەکە ئاگر لە یەکێک لە چوار یەکەی قۆناغی ١٤ی ساوس پارس کەوتووەتەوەو ئەو بەشە لەکارکەوتووە، بەڵام سێ یەکەی دیکەی ئەم پاڵاوگەیە بە تەواوی کاردەکەن و بەرهەمهێنانی غاز لە قۆناغی ١٤ی ساوس پارسەوە بەردەوامە.

بەوتەى ئاژانسەکە تیمەکانى فریاگوزارى و بەرگرى شارستانى بە خێرایی کاریانکردوەو کۆنتڕۆڵى ئاگرەکەیان لەو پاڵاوگەی کردوەو نەیاهێشتوە بگاتە سێ یەکەکەى دیکە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ بەشەکانی دیکە کراوە.

پاڵاوگەی فەجر جەم یەکێکى دیکە بووە لەو وێستگانەى کراوەتە ئامانج و بەهۆى بۆردوومانەوە لەکارکەوتووەو کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێرانیش بەدواداچوون بۆ زەرەرو زیانەکەى  ڕووداوەکە دەکات. ڕێژەیەک لە غازی بەرهەم هێنراوی وڵات ڕەوانەی ئەم پاڵاوگەیە دەکرێت.

بەرەبەیانی رۆژی 13ی حوزەیران ئیسرائیل بە سەدان فڕۆکەی جەنگی و درۆن هێرشی کردە سەر ئێران و دەیان سەرکردە، زانای ئەتۆمی و هاووڵاتیی مەدەنیی ئێرانی کوشت. لە وەڵامدا شەوی رابردوو ئێران بە مووشەکبارانی تەلئەڤیڤ و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل و بەکارهێنانی چەندین درۆن، وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار