عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بڕی وەڵامدانەوەمان بەردەوام دەێت

14 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پێکدادانەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ سێیەمین ڕۆژی لەسەریەک، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە هەڵکوتانە سەر ئیسڕائیلەکانی وڵاتەکەی مافێکی ڕەوایە.
ناوبراو لە وتارێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە پێشکەشی کرد، وتی: وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافێکی ڕەوایە.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە هێرشەکانی ئێران بەردەوام دەبن و وتی: قەوارەی زایۆنی بە هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێمە هێڵی سووری نێودەوڵەتیی بڕی.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد پەیامێکمان لە ئەمریکاوە پێگەیشت کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەستی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا نەبووە.
جگە لەوەش وەزیری ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی "بەڵگەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لەم هێرشانەدا" هەیە.
ئەو پێی وابوو هێرشی ئیسرائیل بەبێ گڵۆپی سەوز و پاڵپشتی ئەمریکا ڕووی نەدەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشى: هێرشەکانی ئیسرائیل بە ئامانجی ئەوەیە ئێمە لە دانوستانەکان دەربکات.
