ئیسرائیل: ١٠ کەس کوژراون و حەوت کەسیش بێ سەروشوێنن

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

شەوى ڕابردوو ئێرانییەکان بەچڕى هێرشیانکردە سەر چەند ناوچەیەکى ئیسرائیل و بەتایبەتى تەلئەڤیڤ، سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند تائێستا لانیکەم ١٠ کەس، کە منداڵیشیان تێدایە، کوژراون و خەوت کەسیى دیکەش بێ سەروشوێنن و نزیکەی 200 کەسی دیکەش برینداربوو، هاوکات، ملیۆنان ئیسرائیلی لە سەرانسەری وڵاتدا "بەرەو پەناگەکان ڕیانکردوەو خۆیان خەشارداوە.

فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیلىش ئەوەى خستوەتەڕوو ئێستا رۆژانێکی سەختمان لەپێشەو شەوى ڕابردوو سەختترین شەوى سەرەتای جەنگەکەبووەو دەیان مووشەک ئاراستەی ناوەندی ئیسرائیل کرا.

باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە بات یام و ڕێهۆڤۆت - وێرانکارییەکی بەرفراوانى بەخۆیەوە بینیوەو نزیکەی ٢٠٠ بریندار هەیە، مووشەکێک ڕاستەوخۆ بەر ماڵێک لە تەمرە کەوتوەو چوار کەس لە یەک خێزان کوژران، هەروەها پەیمانگای وایزمان لێی دراوەو تاقیگاکانى ئاگریان گرتوە.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانى لە ماوەی یەک کاتژمێردا خستوەتە خوارەوە.

بەپێی دوایین خەمڵاندنەکانی سوپاى ئیسرائیل کەبە کەناڵی 12 ئیسرائیلیان وتوە لە دوو شەوی رابردوودا ئێران نزیکەی 80 مووشەکەی بالیستیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.

لە یەکەم هێرشیدا نزیکەی ٤٠ مووشەک بەرەو باکووری ئیسرائیل، یەک موشەک لە شارۆچکەی تەمرا بەر ماڵێک کەوت و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی کوژران.

لە دووەم هێرشی نزیکەی ٣٥ مووشەکدا بۆ سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل، موشەکێک بەر بات یام کەوت و لانیکەم شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژران و نزیکەی ٢٠٠ کەسیش برینداربوون و یەکێکی دیکەشیان بەر ڕێهۆڤۆت کەوت و ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێى میدیاکانى ئیسرائیل، لەنێو کوژراوەکاندا: کوڕێکی تەمەن ٦٩ ساڵ و ٨٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ٨ ساڵ هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار