مالیکی: سوپای ئیسرائیل بەزێنرا

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نوری مالیکی ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە دژی ئیسرائیل دەوەستنەوە، ڕۆڵەکانی عەلی و نەوەکانی و شوێنکەوتووانین، کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوەو سوپای ئیسرائیل بەزێنراوە.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نورى مالیکى لەڕۆژى غەدیردا، وتارێکى پێشکەشکردو ئەوەى خستەڕوو نەوەکانى عەلی سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و لێرەدا سوپای ئیسرائیل شکستی هێناوە، ئەمە ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کە کۆماری ئیسلامی بەدەستی هێناوە.

مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی جیهان کە لە تەنیشت ئیسرائیلەوە وەستابوون قێزەونترین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم  شێرپەنجەیەلەسەر هەموو میللەتەو دەبێت لە پاڵپشتی و هاوکاریدا بوەستین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، :شەڕەکە مشتومڕێکە لەنێوان ئێمە و ئەو کەسانەدا، ئێمەش ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر بە بەرپرسانی جیهان دەردەبڕین، ئازاریان بە مرۆڤایەتی گەیاندووە لە باشووری لوبنان و غەززە و ناوچە جیاجیاکانى تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار